تاقیگەی ناوەندی ئێوارانی چەمچەماڵ کرایەوە

(0) / / کردستان / زایەڵە تاقیگە کوردستان چەمچەماڵ


Jan 12, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - تاقیگەی ناوەندی ئێوارانی چەمچەماڵ ،کە پرۆژەیەکی گەورە و گرنگی تەندروستییە دوای هەوڵێکی زۆری بەڕێوەبەری تەندروستی چەمچەماڵ کرایەوە.
لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیشدا دکتۆر فەرهاد محمد مستەفا، بەڕێوەبەری تەندروستی چەمچەماڵ ڕایگەیاند، لەبەر بەرژەوەندی هاوڵاتیانی قەزای چەمچەماڵ و دوای کردنەوەی تاقیگەی ناوەندی چەمچەماڵ لە بەیانیاندا  تاقیگەی ناوەندی ئێواران دەکەینەوە ،کە بە ستافێکی پسپۆڕ و شارەزا و چەندین ئامێری پێشکەوتووی شیکاری و ورد و بەنرخێکی گونجاو و بە سیستمی سیمی پرایڤێت هەموو شیکارییەکانی بۆ هاوڵاتیانی تێدا ئەنجام دەدرێت.
وتیشی، لەم پرۆژەیە بەشێک لە کارمەندانی خۆبەخش تێدا دادەمەزرێن و سودمەند دەبن و ئامانجیشمان کەمکردنەوەی  تێچوە لەسەر نەخۆش بەکردنەوەی ئەم تاقیگەیەش وا لە تاقیگەکانی نورینگە ئەهلیەکان دەکات ،کە بکەونە کێبڕکێ کردن لە نزمکردنەوەی نرخی شیکارییەکانیان.
جێگای ئاماژەیە لەم تاقیگەیە لەدوای کاتژمێر 1:00 یەکی پاش نیوەڕۆ دەستدەکرێت بە شیکاریەکان و هاوڵاتیان دەتوانن بەمەبەستی شیکاری سەردانی ئەم تاقیگەیە بکەن ئەو کەسانەشی ،کە لەلایەن پزیشکەکانی نورینگە ئەهلییەکانەوە شیکارییان بۆ ئەنوسرێت دەتوانن سەردانی بکەن و هەموو شیکاریەکانیان بە نرخێکی کەم ئەنجام بدەن.
ئامادەکردنی- کامەران کەریم