سودانی: ئێران لە گۆڕینی دەسەڵاتی سیاسی عێراقەوە لە 2003 تا ئێستا بەردەوام پاڵپشتیی لە پرۆسەی سیاسی ئێمە کردووە
(0) /
زایەڵە – سەرۆک وەزیرانی عێراق پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی و کۆماری ئیسلامی ئێرانی بە مێژوویی ناو برد و وتی کە پەیوەندییەکانمان پشت بە چەندین خاڵی هاوبەش دەبەستێت.
محەممەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە وتووێژی لە گەڵ گۆڤارێکی ئەڵمانی وتی کە پەیوەندییەکانی نێوان بەغدا و تاران مێژووییە و ئێمە چەندین خاڵی هاوبەشمان لە بواری کەلتوری، ئائینی و کۆمەڵایەتی هەیە و هەروەها خاوەنی زیاتر لە 1200 کیلۆمەتر سنوری هاوبەشین.
ناوبراو وتی: ئێران لە کاتی گۆڕینی دەسەڵاتی سیاسی عێراقەوە لە 2003 تا ئێستا بەردەوام پاڵپشتیی لە پرۆسەی سیاسی ئێمە کردووە، هاوکارییەکانی ئێران بۆ عێراق لە شەڕی دژ بە داعش زۆر بووە، ئێستاش پەیوەندییەکانی نێوان هەر دوو وڵات ئەرێنییە و هاوکارییەکان بە دوور لە هەر دەستێوەردانێکی ناوخۆیی بەردەوام دەبێت.
سەرۆک وەزیرانی عێراق سەبارەت بە پەیوەندییە ناوچەییەکانی وڵاتەکەی و هەڵوێستی بەغدا لە بەرامبەر چەند جەمسەریی ئێستا، وتی: عێراق پاڵپشتی لە سیاسەتی جەمسەربەندی لە ناوچەکە و جیهان ناکات و بنەمای پەیوەندییەکی هاوسەنگ لە گەڵ وڵاتانی ناوچەکە و جیهان پەیرەو دەکات.
سودانی وتی کە عێراق چەندین دەستپێشخەریی بۆ کردنەوەی پردی پەیوەندی لە نێوان ئێران و وڵاتانی عەرەبی خستووەتە ڕوو و لەو بڕوایەداین کە دابەزینی ئاستی ئاڵۆزییەکان و لێک نزیککردنەوەی تێڕوانینەکان لە بەرژەوەندی عێراقە، لە بەر ئەوەی کە ئەمە کاریگەریی لە سەر ئاسایشی وڵاتی ئێمە و ناوچەکە بە گشتی دەبێت.

تێبينيێك بنێرە: