گەشتوگوزاری گەرمیان رێنمایی گەشتیاران دەکات

(0) / / اقتصادی / زایەڵە هەشتیار ڕێنمایی گەرمیان


Jan 13, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - گەشتوگوزاری گەرمیان رێنمایی گەشتیاران دەکات.

ئیدارەی گەرمیان ڕایگەیاند،  دانانی كۆشكی گەشتوگوزاری لە نێو بازاری شاری كەلار نزیك پۆلیسی كەلار لە لایەن سەنتەری زانیاری بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری گەرمیان بەڕێوەدەبرێت بەمەبەستی پێدانی زانیاری ناوچە گەشتوگوزارییەكانی گەرمیان و ڕێنمایی گەشتیاری بۆ ئەو گەشتیارانەی سەردانی ناوچەكە دەكەن لەگەڵ ژمارە تەلەفۆنی سەنتەری زانیاری بۆ كەم و كوڕی و پرسیاركردن  (07705513334.)

دانانی تابلۆی گەشتیاری لە سەیرانگای ژاڵەناو لەلایەن بەشی خزمەتگوزاری بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان ئامانج لە دانانی ئەم تابلۆی گەشتیارییە بۆ ئەوەی هەر كەم و كوڕی تێبینیەك هەبێت پەیوەندی بكات بە سەنتەری زانیاری كە ژمارە تەلەفۆنی لەسەرە بۆ وەڵامدانەوە.

ئامادەکردنی- کامەران کەریم