پەرلەمانتارێکی بەغداد بۆزایەڵە: پارتی فۆبیای کاری باش و جوانی هەیە
(0) /
زایەڵە - موفق حسین ، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەفراکسیۆنی نەوەی نوێ بەزایەڵەی ڕاگەیاند، بۆ پاساوی کارە قێزەوەنەکانیان پارێزگاری دهۆک لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا دەڵێت بۆیە ڕێگریان لە تیمەکانی نەوەی نوێ کردوە لە دابەش کردنی نەوت بە بێ بەرامبەر چونکە کوالیتی نەوتەکە خراپ بوە ، وەک ئەوەی بڵیی نەوەی نوی پاڵاوگەی تایبەت بە خۆی هەیە لە کاتێکدا نەوەی نوێ ئەو نەوتەی هەر لە بازاری دهۆک کرێوە و هەمان کوالێتی ئەو نەوتەی هەیە کە پارتی لە بازڕی ڕەش بەرمیلێک بە ٢٥٠هەزار دینار دەفرۆشێت بە خەڵکی.
ناوبراو وتیشی ، هەر لەهەمان کۆنگرەدا عەلی تەتەر دانی نا بەوەی کە حکومەتی عێراق نەوتی ناردوەبە نرخێکی هەرزان بۆ خەڵکی کوردستان بەڵام بە بیانۆی خراپی کوالێتێکەی دابەشیان نەکردوە، ئەمە قسانە ئەوەمان پێ دەڵێن کە حکومەتی عێاق نەوتی ناردوە بۆ خەڵکی کوردستان بەڵام پارتی ئەو نەوتە دەدزێت دواتر بە گران بەخەڵکی دەفرۆشیت.
ئامادەکردنی- کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: