شەپۆلێکی بەفر و باران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
(0) /
زایەڵە - کەشناسى هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارینی نمەباران لە کات و ناوچە جیاجیاکاندا و سبەی باران دەبێت و لەناوچە شاخاوییەکان ئەگەری بارینی بەفرێکی کەم هەیە.
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم باسى لەوەشکردوە، لە ناوچە شاخاوییە سنووریەکان ئەگەری بارینی کەمێک بەفر هەیە پلەکانی گەرماش نزمتردەبنەوە .
دەشڵێت، خێرایى با لەسەرخۆ بۆ مام ناوەند دەبێت کە ١٠ بۆ ٢٠ کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا.
بۆ کەشی سبەینێ ئاماژە بەوەکراوە، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت و لەگەل بارینی نمە باران لە هەندێک ناوچە بە تایبەت هەڵەبجە و سلێمانی و گەرمیان، لە ناوچە شاخاویەکانی سنووری باکور ئەگەری بارینی وردە بەفر هەیە.
لەلایەکی دیکەشەوە، دەستەی کەشناسی عێراق رایگەیاند لە دوو رۆژی داهاتوودا باران دەبارێت و پلەکانی گەرما دادەبەزن.
ئەمڕۆ هەینی دەستەی کەشناسی عێراق بڵاویکردەوە، بۆ سبەینێ شەممە ئاسمانی عێراق نیمچە هەور دەبێت، راشیگەیاند، ئاسمانی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان هەور دەبێت و بایەکی هێمنی دەبێت و نمەباران دەبارێت و پلەکانی گەرما دادەبەزن.
سەبارەت بە رۆژی یەکشەممە، کەشناسی عێراق رایگەیاند، ئاسمانی ناوچەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق ساماڵ دەبێت بەڵام ئاسمانی هەرێم رۆژی شەممە نیمچە هەور دەبێت و پلەکانی گەرماش گۆڕانکاری بەسەردا نایەت .
ئامادەکردنی- کامەران کەریم

تێبينيێك بنێرە: