سەلاحەدین بەهائەدین: خۆپیشاندانی پێنجوێن نمونەیی وشارستانی وبەرهەمدار بوو

(0) / / کردستان / زایەڵە پێنجوێن خۆپیشاندان سەلاحەدین محەمەد بەهائەدین


Jan 17, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان ڕایگەیاند خۆپیشاندانی پێنجوێن نمونەیی وشارستانی وبەرهەمدار بوو.
سەلاحەدین محەمەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان لە تویتێكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویكردەوە، خۆپیشاندانی پێنجوێن نمونەیی وشارستانی وبەرهەمدار بوو ، قائمقامەکەشی نموونەی بەرپرسیاریەتی وخواناسی.
ئەمینداری گشتی یەكگرتوو ئاماژەی بەوەشكرد، سەرۆکی حکومەت وجێگرەکەی وحزبەکانیان بەئاراستەیەکی مەترسیدار دۆخەکە ئەبەن.
مامۆستا سەلاحەدین محەمەد بەهائەدین باسی لەوەشكرد، پەرلەمانتارێک سزائەدرێ لەسەرداکۆکیکردنی لە مافێکی گشتی.
ئەمینداری گشتی یەكگرتوو دەشڵێت، پەرلەمانیش گوێی لەهیچێک لەم حاڵە نیە.
ئامادەکردنی-کامەران کەریم