دژەتیرۆری عیراق: لە سلێمانی و كەركوك دوو تیرۆریستمان دەستگیر كرد
(0) /
زایەڵە - دەزگای دەژتیرۆری عیراق دوو ئەندامی رێكخراوی چەكداری داعش لە كەركوك و سلێمانی دەستگیر دەكات.
لە راگەیەنراوێكدا دەزگای دژەتیرۆری عیراق بڵاویكردۆتەوە، لە پرۆسەیەكی دەزگاكەیاندا توانیویانە تیرۆریستێك لە پارێزگای كەركوك دەستگیر بكەن.
راشیگەیاندوە، بە هەماهەنگی لەگەڵ هێزەكانی دژەتیرۆری سلێمانی تیرۆریستێكی داواكراوی تریان لەشاری سلێمانی دەستگیر كردوە كە پەیوەندی هەبوە لەگەڵ رێكخراوی داعشدا، هەروەها لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوری عیراقیش پرۆسەكانیان بەردەوامەو بڕێك چەك و تەقەمەنیان لەحەشارگەیەك لەناو گۆڕستانێكدا لە پارێزگای نەجەف دۆزیوەتەوە.
تێبينيێك بنێرە: