دامەزراندنی سێ خوێندكارە یەكەمەكان هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

(0) / / کردستان / زایەڵە خوێندکار


Jan 17, 2023

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند: دامەزراندنی سێ خوێندكارە یەكەمەكان خوێندكارانی ناو هەرێم دەگرێتەوە كە لە زانكۆ و پەیمانگا حكومییەكان تەواویان كردوەو دانیشتوی پارێزگاكانی هەرێمن
بڕیار رەشید ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بڵاویكردۆتەوە، بۆ جاری دوەم سەردانی ئەنجومەنی راژەی گشتی فیدراڵیمان كرد بۆ بابەتی دامەزراندنی سێ یەكەمەكانی زانكۆ و پەیمانگا حكومییەكانی هەرێم و هەڵگرانی بڕوانامەی باڵا، لەوبارەیەوە لەگەڵ مەحمود تەمیمی سەرۆكی ئەنجومەنەكە كۆبوینەوە نوسراو لە وەزارەتی خوێندنی باڵای عیراقەوە كراوەو  وەزیری خوێندنی باڵای حكومەتی هەرێمیش ناوەكانی ناردۆتەوە، بڕیارە لەمانگی داهاتودا ناوەكان بگەڕێنەوە بۆ ئەنجومەنی راژەی گشتی كارەكانیان تەواو ببێت.
بڕیار رەشید ئاماژەشیكردوە، دامەزراندنی سێ خوێندكارە یەكەمەكان،  خوێندكارانی ناو هەرێم دەگرێتەوە كە لە زانكۆ و پەیمانگا حكومییەكان تەواویان كردوەو دانیشتوی پارێزگاكانی هەرێمن، هەروەها 96 ناوی خوێندنی باڵای هەرێمی كوردستان دبلۆمی باڵاو ماستەرو دكتۆرایان پێگەشتوە بۆ دامەزراندن.