هاتوچۆی هەولێر شۆفێران لەبڕیارێكی نوێ ئاگادار دەكاتەوە

(0) / / کردستان / زایەڵە هاتوچۆ هەولێر


Jan 18, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - فازڵ حاجی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر بڵاویكردەوە،بەپێ ی ڕێنمایی ژمارە1)ی ساڵی 2023ی وەزارەتی ناوخۆ بۆ لەمەودوا شوفێران دەتوانن بەمۆڵەتی جۆریB تاكسی لێبخوڕن بەم مەرجانەی خوارەوە

1/ماوەی سالێك تێپەڕبوبێت بەسەر دەرهێنانی مۆڵەتەكەیان لەجۆریB

2/داواكار تەمەنی 20ساڵی تەواوكردبێت

3/دەستەواژەی Taxiلەسەر پشتی مۆڵەتەكە دەنوسرێت لەپاش گۆڕینی

4/گۆڕینی مۆلەتەكە بۆ مۆلەتی Taxi پێویست بەدوبارەكردنەوەی تاقیكردنەوەو ترایەكان ناكاتەوە.

ئامادەکردنی- کامەران کەریم