چەند ڕوونکردنەوەیەکی زیاتر لەبارەی دامەزراندنی سێ خوێندکارە یەکەمەکانی حکومەتی عێراق

(0) / / گفتگو / زایەڵە عێراق دامەزراندن خوێندکار یەکەمەکان


Jan 18, 2023

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - پەرلەمانتارێک لەڕێگای زایەڵەوە چەند ڕوونکردنەوەیەکی زیاتر لەبارەی دامەزراندنی سێ خوێندکارە یەکەمەکانی حکومەتی عێراق بڵاودەکاتەوە.
د.بڕیار ڕەشید  ئەندامی پەرلەمانی عێراق بەزایەڵەی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ بۆ جاری سێیەم لەسەر داوای خوێندکاران وبەمەبەستی وەرگرتنی وەڵامی پرسیارکانیان سەردانی ئەنجومەنی ڕاژەی گشتی فیدراڵیمان کرد ، دامەزراندنی سێ یەکەمەکان لە ساڵی ۲٠٠۳ ەوە دەبێت تاکو ئەمساڵ واتە ۲٠٠۳ و هەمووساڵەکان بەدواوە، واتە ئەوانەی لە ساڵێ ۲٠٠۳ دەرچوون و یەکەم ، دووەم یان سێیەم بووبن لە حکومەتی هەرێم لەبەر هەر هۆیەک دانەمزراون. داوامانکردووە و کاردەکەین کە دوای دامەزراندن دەوامی هەر خوێندکارە لە سنوری پارێزگای خۆی بێت.  چونکە بە وتەی سەرۆکی  ئەنجومەنەکە دابەش دەبن بەسەر پارێزگاکانی عێراقدا کە ئەمە بۆ خوێندکاران ناگونجێت  .
وتیشی،  پێویستە ئەو کەسانە لە دیوانی چاودێری دارایی بەڵگەی پێویست ئامادە بکەن کە لەهیچ دامەزراوەیەکی حکومەتی هەرێم دانەمەزراون ،ئەم دامەزراندنە ساڵانە بەردەوام دەبێت ، ئەگەر یەکەم ، دووەم یان سێیەم خوازیار نەبن لە دامەزراندن ئەوە پلەی چوارەم یان دواتر ناچێتە شوێنیان چونکە ئەم یاسایە تەنها بۆ سێ یەکەمەکانە . نوسراومان کردووە بە مەبەستی ناردنی کۆتا  ژمارەی خوێندکارانی خوێندنی باڵا  دبلۆمی باڵا، ماستەر، کە دادەمەزرێن.
ئامادەکردنی- کامەران کەریم