ڕۆحانی: ترەمپی پۆپۆلیست ئابڕووی ئەمریکای برد

(0) / / جهان / زایەڵە حەسەن ڕۆحانی واشنتۆن ترەمپ


Jan 07, 2021

قەبارەی فۆنت:

سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران، سەبارەت بە ڕووداوەکانی واشنتۆن دوای ئەوەی لایەنگرانی ترەمپ هێرشیان کردە سەر کۆنگرێسی ئەمریکا و پشێوی دروست بوو، رایگەیاند، "ڕووداوەکانی شەوی ڕابردوو دەریخست دیموکراسی لە ئەمریکا چەند شکستخواردوو و سستە و ترەمپی پۆپۆلیست ئابڕوی ئەو وڵاتەی برد."

بە پێی ڕاپۆرتی زایەڵە، حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌ 7ی كانونی دووه‌می 2021، لە میانەی لێداونێکی لە کۆبوونەوەیەک لە تارانی پایتەخت، سەبارەت بە ڕووداوەکانی ئەمریکا و هێرشی لایەنگرانی دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ویلایەتە یەکگرتووەکان بۆ سەر کۆنگرێس، ئەو ڕووداوانەی بە سست و شکستخواردوویی دیموکراسی ئەمریکا وەسف کرد.

ڕۆحانی، ترەمپی بە کەسێکی پۆپۆلیست ناوبرد و وتی: بینیمان سەرەڕای پێشکەوتوویی ئەمریکا لە بواری پیشەسازیی و زانستدا کەچی بەستێن لەبارە بۆ پۆپۆلیسم.

وتیشی: کاتێک کەسێکی ناکامڵ دەسەڵات دەگرێتە دەست، کێشەی زۆر بۆ وڵاتەکەی و جیهان دەنێتەوە و هیوامان وایە ئەمە ئەزموونێکی بەنرخ بێت بۆ کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و دەسەڵاتدارانی داهاتووی کۆشکی سپی.

سەرۆک کۆماری ئێران ڕاشیگەیاند: بینیمان کەسێکی پۆپۆلیست لە ماوەی چوار ساڵدا چ کێشەیێکی بۆ وڵاتەکەی خۆی و هەموو جهیان نایەوە، ئابڕووی ئەمریکای برد و زیانی زۆری بە ناوچەی ئێمە، بە فەڵەستین و سووریا و یەمەن گەیاند.

کۆتایی/.