بڕیارێک لەبارەی کرێی خوێندنی سزادراوان دەردەکرێت

(0) / / کردستان / زایەڵە خوێندن کوردستان خوێندکار


Jan 19, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بڕیاریدا بە لێخۆشبونى کرێى خوێندنیان بەڕێژەى (١٠٠%)ى بۆ تەواوى پرۆسەى خوێندنەکەیان کە لە چاکسازییەکان بەسەرى دەبەن.
وەزارەتی حوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی ڕایگەیاد، بەلەبەر چاوگرتنى بارى دارایی ئەو قوتابى و خوێندکارانەى کە لە زانکۆ و پەیمانگە حکومى و تایبەتەکانى هەرێمى کوردستان دەخوێنن، بەڵام لە ئێستادا لە بەڕێوەبەرایەتیەکانى چاکسازى کۆمەڵایەتى سەر بە وەزارەتى کار و کاروبارى کۆمەڵایەتى لە پارێزگاکانى هەرێمى کوردستان سزادراون، وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە نوسراوێکدا کە ئاراستەى سەرجەم زانکۆ و پەیمانگە حکومى و تایبەتەکانى کردوە، بڕیاریدا بە لێخۆشبونى کرێى خوێندنیان بەڕێژەى (١٠٠%)ى بۆ تەواوى پرۆسەى خوێندنەکەیان کە لە چاکسازییەکان بەسەرى دەبەن.
ئامادەکردنی- کامەران کەریم