ژیانی ئافرەتێک لە شارەزوور ڕزگار کرا
(0) /
زایەڵە - لێپرسراوی ڕاگەیاندنی نەخۆشخانەی شەهید ڕەوف بەگ لەقەزای شارەزوور وردەکاریی ڕزگارکردنی ئافرەتێکی باس کرد.
کەمال ئەحمەد لێپرسراوی ڕاگەیاندنی نەخۆشخانەی شەهید ڕەوف بەگ لەقەزای شارەزوور بەزایەڵەی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ کاتژمێر(١٠) ی سەرلەبەیانی پاش گەیاندنی ئافرەتێکی تەمەن (٣٨) ساڵ بەناوی (أ .ع) بەبەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەکەمان کەتووشی ( شۆک ) بێهۆشی بووبوو بەهۆی خوێنبەربوونەوە و ژیانی لەمەترسیدا بوو ، پاش گەیاندنی بەبەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەکەمان و ڕێکارە پزیشکیەکان لەلایەن کارمەندان و پزیشکانی بەشی فریاکەوتنەوە بەسەرپەرشتی دکتۆرە ( بەسۆز عبدالله ) پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشیەکانی ژنان و منداڵبوون لەنەخۆشخانەمان توانرا ژیانی ئافرەتەکە ڕزگار بکرێت و دواتر ڕەوانەی نەخۆشخانەی منداڵبوونی سلێمانی بکرێت .
وتیشی، بەناوی ئیدارەی نەخۆشخانەکەمانەوە سوپاسی پزیشکان و کارمەندانی نەخۆشخانەکەمان بەتایبەت بەشی فریاکەوتن دەکەین کە هەمیشە بەو پەڕی دڵسۆزییەوە ئەرکەکانی خۆیان ڕادەپەڕێنن .
ئامادەکردنی- کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: