کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی؛ پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە
/
کردستان
/
زایەڵە
کەشوهەوا
گەرما
سەرما
زایەڵە - بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەی شەممە ئاسمان لەنێوان ساماڵ و نیمچە هەوردا دەبێت و پلەکانی گەرماش یەک بۆ دو پلەی سیلیزیی نزم دەبنەوە.
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێک پەڵە هەور و پلەکانی گەرماش کەمێک بەرزتر دەبێت لە تۆمارکراوى رۆژى پێشو.
ئەوەشی خستوەتەڕو، سبەی شەممە ئاسمان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت و پلەکانی گەرما نزمتر دەبێت لەتۆمارکراوى رۆژى پێشو بە نزیکەی 1 تـــا 2 پلە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 16 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 14 پلەى سیلیزى
دهۆک : 16 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 18 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 13 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 16 پلەى سیلیزى
سۆران : 13 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 19 پلەى سیلیزى
تێبينيێك بنێرە: