قائیمقامیه‌تی سلێمانی ئوتێل بۆكان داده‌خات

(0) / / کردستان / زایەڵە سلێمانی ئۆتێل بۆکان


Jan 21, 2023

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - قایمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند،به‌هۆی پابه‌ندنه‌بون به‌مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن، لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ئوتێل بۆكان داده‌خات.
راپۆرتی لیژنه‌ی ریستۆرانتی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كردوه‌، به‌هۆی پابه‌ندنه‌بون به‌مه‌رجه‌كانی ته‌ندروستی و رێنماییه‌كانی دیكه‌ی كاركردن، به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی دره‌نگانێكی شه‌وی رابردو لیژنه‌كه‌ ئوتێل بۆكان_ی له‌ شه‌قامی پیره‌مێرد داخست.
هاوڵاتیان دەتوانن لەکاتی هەبونی گومان لە شوێنکارێک یان بۆ گەیاندنی سکاڵا و زانیاری بەقائیمقامیەتی سلێمانی و لیژنە هاوبەشەکان، پەیوەندی بە ژمارە مۆبایلی (07708677777)ـەوە بکەن.
ئامادەکردنی- کامەران کەریم