بارستە ھەوایەكی سارد و دواتر شەپۆلێكی بارانبارین هەرێم دەگرێتەوە

(0) / / کردستان / زایەڵە کەشوهەوا کوردستان باران بەفر


Jan 21, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بارستە ھەوایەكی سارد و دواتر شەپۆلێكی بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە .
ئاراس جبار شارەزای بواری كەشناسی بڵاویكردەوە، بەدرێژای ئەم ھەفتەیە بەسەقامگیری ئەمێنێتەوە ، وە لە سبەی ئێوارەی یەكشەمەوە ٢٢-١-٢٠٢٣ لە ئەنجامی ھاتنی بارستە ھەوایەكی سارد و وشكی سیبیریا بۆ سەر ناوچە جیاجیاكانی وڵاتی ئێران و رۆژھەڵاتی كوردستان بایەكی وشك و سارد ناوچە شاخاویەكانی رۆژھەڵات و باكوری رۆژھەڵاتی ھەرێم ئەگرێتەوە بەھۆیەوە پلەكانی گەرما تا كۆتای ئەم ھەفتە لەناوچەكانی سنوری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی راپەرین و ناوچە شاخاویەكانی پارێزگای ھەولێر بەرێژەی ٢ تا ٥ پلە نزمبوونەوە بەخۆیەوە ئەبینێت.
وتیشی، خێرای با ناوبەناو لەگەڵیدا چالاك ئەبێت بەخێرای ١٥ تا ٣٥ كم/س ، لەتەواوی ناوچەكانی دیكەی ھەرێمدا پلەكانی گەرما ١ بۆ ٢ پلە نزمدەبنەوە و رۆژی پێنجشەمە ٢٦-١-٢٠٢٣ كۆتای بەكاریگەری ئەم وشكە سەرمایە دێت .
ئەوەشی خستەڕوو،لەسەرەتای ھەفتەی ئایندەوە پشتیوان بەخودا شەپۆلێكی چالاكی بارانبارین لەدەریای ناوەراستەوە بۆ سەر تەواوی ناوچەكانمان درێژ ئەبێتەوە ئەگەر ھەیە بۆ ماوەی چەند رۆژێك بەردەوامی ھەبێت.
کامەران کەریم