یەکێتی زانایان ڕوون کردنەوەیەکی بڵاو کردەوە

(0) / / کردستان / زایەڵە یەکێتی زانایان کوردستان


Jan 23, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - یەکێتی زانایان لەسەر بڵاوبوونەوەی پارچە ڤیدیۆیەک لە سۆشیال میدیا لەسەر د.عبدالله مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتییەکە ڕوون کردنەوەیەکی بڵاوکردەوە.
یەکێتی زانایان ڕایگەیاند، لەسەر بڵاوبوونەوەی پارچە ڤیدیۆیەک لە سۆشیال میدیا لەسەر بەڕێز د.عبدالله مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان بەپێویستی دەزانین بۆ هەموو لایەک روونی بکەینەوە، کە ئەمە بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنی کەناڵی کوردستان تی ڤی بووە لەسەر بابەتی ئیسراف و رای بەڕێزیان وەرگیراوە، کە ماوەی ۱٦ خولەک قسەی کردووە، کچەکە کە یەکێک بووە لە ستافی تیمی راگەیاندنی کەناڵەکە کە شەش کەس بوونەو بێ مۆڵەت وەرگرتن گوایە وێنە دەگرێت کەچی سناپ و ڤیدیۆیی وەرگرتووە بەبێ ئاگایی بەرێزیان و بڵاوی کردۆتەوە.
ئەنجامدانی بەرنامەو لێدوانی رۆژنامەوانی بەتایبەت بۆ کەسایەتیەکی دیاری وەک سەرۆکی زانایان کە رۆژانە چەندین کەناڵ و دەزگای میدیایی داوای لێدوانی لێ دەکەن شتێکی ئاساییەو هەر مرۆڤێکیش لە کردارو پەرێزی خۆی بەرپرسیارە نەک لە هەڵسوکەوتی کەسانی بەرامبەر.
کامەران کەریم