کاتی کۆتایی هاتنی ڕەشەباکەی سلێمانی ڕاگەیەنرا
(0) /
زایەڵە - چالاكییەكەی ڕەشەباکەی سلێمانی لە سبەینێوە بەرەو نزیكی ئێوارە بەرەو كەمبوونەوە دەچێت.
ئاسۆ كەمال بەڕێوەبەری كەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی بە ڕۆژنامەنوسانی ڕاگەیاند، ئەو بایەی كە سنوری سلێمانی گرتۆتەوە لە سەرچاوەی ساردەوە سەرچاوە دەگرێت بۆیە پلەی گەرمای نزمكردووەتەوە و بۆ ئەمڕۆش بەردەوام دەبێت و لە سبەینێوە بەرەو نزیكی ئێوارە چالاكییەكەی بەرەو كەمبوونەوە دەچێت.
وتیشی، لە شەممەوە كاریگەری شەپۆلێك لەسەر هەرێم و ناوچەكە دەبێت و سەرەتا كاریگەری لەسەر ناوچە شاخاوییەكان دەبێت و پلەكانی گەرما نزمدەبنەوە و بەفر و باران دەبارێت و لەكاتی دروستنەبوونی گۆڕانكاری ئەگەری هەیە لە ناوەڕاستی هەفتەدا دابارین زیاتر بێت.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: