شەممە شەپۆلێکی بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

(0) / / کردستان / زایەڵە شەپۆل بارانبارین کوردستان


Jan 24, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بەشی پێشبینییەکانی کەشوهەوا لە وەزارەتی گواستنەوەی هەرێمی کوردستان دەڵێت، سەرەتای هەفتەی داهاتوو شەپۆلێکی بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و تاوەکو رۆژی چوارشەممە بەردەوام دەبێت.

 ئەمڕۆ سێشەممە، 24-01-2023، بەشی پێشبینییەکانی کەشوهەوا لە وەزارەتی گواستنەوەی هەرێمی کوردستان لەبارەی دەستپێکردنەوەی وادەی بارانبارین لە هەرێمی کوردستان راگەیێندراێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، "رۆژى شەممە رێکەوتى، 28-1-2023، شەپۆلێکى بارانبارین روو لە ناوچەکەمان دەکات تاوەکو رۆژى چوارشەممە بەردەوام دەبێت."

 بەگوێرەی ئەو راگەیێندراوە، شەپۆلی بارانبارینەکە سەرەتا کاریگەریی لە ناوچە شاخاوییەکان دەبێت بە نمەباران و بەفربارین. دەشڵێت، رۆژی یەکشەممە، 29-01-2023، کاریگەریی ئەو شەپۆلە بە لاوازی دەمێنێتەوە، بەڵام دووشەممە و سێشەممەی هەمان هەفتە کاریگەریی ئەو شەپۆلە بەهێز دەبێتەوە و باران لە تەواوی هەرێمی کوردستان دەبارێت.

 لەبارەی بەفربارین، بەشی پێشبینییەکانی کەشوهەوا لە وەزارەتی گواستنەوەی هەرێمی کوردستان دەڵێت، لە رۆژانی دووشەممە و سێشەممە بەفر لە ناوچە شاخاوییەکان دەبارێت.

 بەگوێرەی ئەو راگەیێندراوە، بەهۆی ئەو شەپۆلی باران و بەفر بارینەی کە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە، پلەى گەرما نزم دەبێتەوە و ئاستى دابارینیش مامناوەند دەبێت و، رۆژى چوارشەممە کۆتایی بە کاریگەریى ئەو شەپۆلە دێت.

 هەر ئەمڕۆ بەشی پێشبینییەکانی کەشوهەوا لە وەزارەتی گواستنەوە کەشی پێشبینیکراوی ئەمڕۆ و سبەی بەمشێوەیە خستەڕوو:

 بەرزترین پلەی گەرما بەمشێوەیە دەبێت:

- هەولێر: 15 پلەى سیلیزى

- سلێمانی: 11 پلەى سیلیزى

- دهۆک:  13 پلەى سیلیزى

- کەرکووک: 17 پلەى سیلیزى

- هەڵەبجە:  12 پلەى سیلیزى

- زاخۆ:  15 پلەى سیلیزى

- سۆران: 11 پلەى سیلیزى

- گەرمیان: 18 پلەى سیلیزى