شەپۆلێکی بەفر و بارانبارین روو لە هەرێمی کوردستان دەکات

(0) / / کردستان / زایەڵە بەفر باران هەرێمی کوردستان


Jan 25, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - کەشناسیی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد لە سەرەتای هەفتەی داهاتووەوە شەپۆلێکی بەفر و بارانبارین روو لە هەرێمی کوردستان دەکات و لە ناوەراستی هەفتەدا کاریگەریی شەپۆلەکە بەهێزدەبێت.

لەمبارەیەوەو لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە: “رۆژى شەممە رێکەوتى 28-1-2023 شەپۆلێکى بارانبارین روو لە ناوچەکەمان دەکات تاوەکو رۆژى چوارشەممە بەردەوامى دەبێت، سەرەتا کاریگەریی ئەم شەپۆلە لەسەر ناوچە شاخاوییەکان دەبێت بە نمەباران و بەفربارین.

ئەوەش هاتووە :“لە رۆژی یەکشەممەدا کاریگەریی ئەم شەپۆلە بە لاوازى لەسەر ناوچەکەمان دەبێت، بەڵام لە رۆژى دووشەممە و سێ شەممە کاریگەریی ئەم شەپۆلە بەهێزدەبێت لەتەواوى ناوچەکەمان باراندەبارێت و بەفربارینیش لەسەر ناوچە شاخاوییە بەرزەکان دەبێت.

ئاماژە بەوەشكراوە كە لەماوەى کاریگەریی ئەم شەپۆلە پلەکانى گەرما نزمدەبێتەوە، ئاستى دابارینیش مامناوەند دەبێت و رۆژى چوارشەممە کۆتایی بە کاریگەرى ئەم شەپۆلە دێت .

کامەران کەریم