سەفەری سودانی بۆ فەڕەنسا
(0) /
زایەڵە - بەیانی پێنجشەممە 26ی كانوونی دووەمی 2023 محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بەغدای بەرەو فەڕەنسا بەجێهێشتوە.
سودانی دوێنێ لە پەیامێکدا ئاماژەی بەوەکردبو، ئامانجی سەردانەکەی بۆ فەڕەنسا دروستکردنی دەرفەتێکی تازەیە بۆ دامەزراندنی هاوبەشی بەردەوام و ستراتیژی لەنێوان کۆمپانیاکانی هەردو وڵاتدا.
ئەوەشی خستبوەڕوو، باوەڕیان بەوەیە دەبێت عێراق لەئاستی هەرێمی و نێودەوڵەتیشدا پەیوەندییەکی هاوکار و هاوسەنگی هەبێت و دوربێت لە جەمسەرگیری، هەروەها بەغدا دەیەوێت هاوکاری لەگەڵ کۆمپانیاکانی جیهان پەرەپێبدات و کۆمپانیاکانی فەڕەنساش لەپێشەوەی ئەوانەدان کە بەغدا بانگهێشتیان دەکات بۆ وەبەرهێنان لە وڵاتدا.
لای خۆیەوە محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بەغدای بەجێهێشت و بەرەو جەزائیر بەمەبەستی بەشداریکردن لە کۆبوونەوەکانی خولی 17ی کۆنفرانسی یەکێتیی ئەنجوومەنەکانی وڵاتانی ئەندامی ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: