شە‌پۆلێكی باران و بە‌فر ناوچە‌كانی ھە‌رێمی كوردستان دە‌گرێتە‌وە‌

(0) / / کردستان / زایەڵە کەشوهەوا بەفر باران سەرما


Jan 27, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، ئەمڕۆ هەینی، ئاسمان نیمچەهەور دەبێت و لەناوچە شاخاوییەکان هەوری تەواو دەبێت، پلەكانی گەرماش بە 1 تا 2 پلە بەراورد بە تۆماركراوەكانی دوێنێ، نزم دەبنەوە.
راشیگەیاندووە،سبەی شەممە، ئاسمان  نیمچەهەورو بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت لەگەڵ دابارینی نمە بارانی کەم کەم و هەروەها بەفر لەناوچەشاخاوییەکان كە سەرەتا لەناوچەکانی رۆژئاوای هەرێم دەستپێدەکات پاشان زۆربەی ناوچەی جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.
ئاماژە‌ی بۆ ئەوەش کردووە، لەکاتەکانی درەنگانی سبەی شەودا کاریگەری دابارین زیاتر دەبێ.
پێشبینیشی كردوە سبەی پلەكانی گەرما بە 1 تا 2 پلە بەراورد بە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ، نزم ببنەوە.
کامەران کەریم