دۆزینەوەی چەندین تۆنێلی داعش لە عێراق
(0) /
هێزەکانی حەشدی شەعبی لە دووهەمین ڕۆژی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی خۆیان لەگەڵ سوپای عێراق چەندین تۆنێلی داعشیان له باشووری ڕۆژهەڵاتی پارێزگای کەرکووک دۆزییەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، ئەم تۆنێلانە بڕێکی زۆر کەلوپەلی پێویست و نەقشە و کتێبی ئەو تیرۆریستانەی تێدا بوو و هەروەها چەندین ڕێگای زۆر نهێنی کە دەگەیشتنە شوێنەکانی داعش کە لەلایەن یەکەی تایبەت بە تەقەمەنییەکان حەشدی شەعبی لەناوبران.
هێزە ئەمنییەکان و حەشدی شەعبی لە دووهەمین ڕۆژی ئۆپەراسیۆنی "ثار الشهدا" خەریکی کێوماڵکردن و ڕاوەدوونانی پاشماوەکانی داعش لە چەندین ناوچەی پارێزگای کەرکووکن.
تێبينيێك بنێرە: