شەپۆلێكی درێژخایەنی باران و بەفربارین هەرێم دەگرێتەوە
(0) /
زایەڵە - لەئێوارەی ئەمڕۆوە شەپۆلێكی درێژخایەنی باران و بەفربارین هەرێم دەگرێتەوە.
ئاراس جەبار شارەزای بواری كەشناسی بڵاویكردەوە: ئەمڕۆ شەممە لە ئەنجامی دەستپێكردنی كاریگەری نزمەپاڵەپەستۆی دەریای ناوەراست سبەی ئاسمانی ھەرێم بە زۆری دەگۆرێت بۆ ھەوری تەواو لەكاتەكانی شەویشدا بارانبارین بەرێژەی كەم بۆ مامناوەند و پچر پچر لەناوچە جیاجیاكاندا دەستپێدەكات لە ناوچە شاخاویەكاندا رێژەكەی زیاتر ئەبێت لەگەڵ بارینی بەفر ، پلەكانی گەرما بەجێگیری ئەمێنێتەوە ، خێرای با مامناوەند ئەبێت ١٠ تا ٢٥كم/س لەئاراستەی باشوری رۆژھەڵاتەوە .
كاریگەری ئەم شەپۆلە بارانبارینە وەك پێشتر زانیاریمان بڵاوكردەوە لەرۆژانی دووشەمە و بەتایبەت سێشەمە بەھێز ئەبێت بۆ بارانی بەخوڕ و لەسەرجەم ناوچەكان كاریگەری ئەبێت.
کامەران کەریم

تێبينيێك بنێرە: