سوودانی گەڕایەوە بەغدا
(0) /
زایەڵە - محەمەد شیاع سوودانی سهرۆك وهزیرانی عیراق بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، دوای دیدار و کۆبوونەوەکانی لە پاریس پایتەختی فەڕەنسا، گەڕایەوە بەغدا.
نووسینگەی راگەیاندنی سهرۆكوهزیرانی عیراق بڵاوی کردەوە، محەمەد شیاع سوودانی دوای سەردانەکەی بۆ فەڕەنسا، بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە گەیشتەوە بەغدا.
رۆژی پێنجشەممە، سەرۆکوەزیرانی عیراق، بەسەرۆکایەتی شاندێکی باڵا گەیشتە فەڕەنسا.
سوودانی لە میانی سەردانەکەیدا بۆ پاریس، لەگەڵ هەریەک لە سەرکۆماری فەڕەنسا، ئیمانوێل ماکرۆن و هاوتا فەڕەنسییەکەی، ئهلیزابێس بۆرن و ژمارەیەک لە بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە کۆبووەوە.
هەر لە میانی سەردانەکەدا، رێکەوتنی چوارچێوەی ستراتیژی لەنێوان بەغدا و پاریس واژوو کرا کە زیاتر لە ٥٠ ماددە لە بوارەکانی هامەهەنگیی و ئاڵۆگۆڕ لە بوارە جیاجیاکان لەخۆ دەگرێت.
هاوکات ژمارەیەک یاداشتی لێکتێگەیشتن لە بوارەکانی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی، گەڕانەوەی پارە دزراوەکان، پاراستنی شوێنەوار، پشتیوانی لە توێژینەوەی زانستی و مەشقی دیپلۆماتی لەخۆدەگرێت، لەنێوان هەردوولادا واژوو کرا.
هەروەها ژمارەیەک دیدار و کۆبوونەوە لەگەڵ نوێنەرانی گەورە کۆمپانیاکانی فەڕەنسا لە بوارەکانی وزە، گواستنەوە و ژێرخان ئەنجامدرا.

تێبينيێك بنێرە: