ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق سەرۆكی لیژنەكانی پەرلەمان هەڵبژارد

(0) / / عراق / زایەڵە عێراق ئەنجومەنی نوێنەران کوردستان حەلبوسی


Jan 30, 2023

قەبارەی فۆنت:

 زایەڵە - ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق یەكشەممە بە ئامادەبوونی محەمەد حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمان هەڵبژاردنی سەرۆكەكانی هەمیشەیی بەشێك لە لیژنەكانی پەرلەمان كۆتایی پێهێنا.
پەلەمانتار عەباس زاملی بە سەرۆكی لیژنەی ئاسایش و بەرگری هەڵبژێردرا و پەلەمانتار كەریم ئەبو سۆدە بە جێگری یەكەم و پەرلەمانتار سەگڤان یوسف بە جێگری دووەمی لیژنەكە هەڵبژێردرا.
پەلەمانتار زیاد جەنابی بە سەرۆكی لیژنەی دەستپاكی پەرلەمان و پەرلەمانتار عالیە نسەیف بە جێگری یەكەمی سەرۆكی لیژنەی دەستپاكی و پەرلەمانتار كەریم شكور وەك جێگری دووەمی لیژنەكە هەڵبژێردرا.
هەڵبژاردنی پەلەمانتار ڕێبوار هادی بۆ لیژنەی یاسایی پەرلەمان هەڵبژێردرا و پەرلەمانتار مورتەزا ساعدی بە جێگری یەكەم و پەلەمانتار عەبدولكەریم عەبتان بە جێگری دووەمی لیژنەكە هەڵبژێردرا.
هەڵبژاردنی پەلەمانتارحەسەنین خەفاجی بۆ سەرۆكی لیژنەی وەبەرهێنان و پەرەپێدانی پەرلەمانی، هەروەها هەڵبژاردنی پەلەمانتار سوزان مەنسور كەڕەم بە جێگری یەكەم و پەرلەمانتار حسێن سعبری بە جێگری دووەمی لیژنەكە هەڵبژێردرا.
هەڵبژاردنی پەلەمانتار عەتوان عەتوانی بەسەرۆكی لیژنەی دارایی پەرلەمان هەڵبژێردرا و ئەحمەد مەزهەر بە جێگری یەكەم و پەلەمانتار خاتوو ئیخلاس دولەیمی وەك جێگری دووەم هەڵبژێردرا.
پەلەمانتار لەیلا تەمیمی بە سەرۆكی لیژنەی پلاندانانی ستراتیجی و خزمەتگوزاری فیدراڵی هەڵبژێردرا، هاوكات پەلەمانتار غاندی كەسنەزانی بە جێگری یەكەم و پەلەمانتار محەمەد بەلداوی بە جێگری دووەمی لیژنەكە هەڵبژێردرا.
هەیبەت حەلبوسی پەلەمانتار وەك سەرۆكی لیژنەی نەوت و گاز و سامانە سروشتییەكان هەڵبژێردرا و نەهرۆ مەحمود بە جێگری یەكەم هەڵبژێردرا، عەدنان جابری بە جێگری دووەمی لیژنەكە هەڵبژێردرا.
پەلەمانتار خاتوو زەهرا بەجاری بە سەرۆكی لیژنەی گواستنەوە و گەیاندن هەڵبژێردرا و پەلەمانتار ئەكرەم عەساف وەك جێگری یەكەم و پەلەمانتار ئیبراهیم میرانی وەك جێگری دووەم هەڵبژێردرا.