قائیمقامی نوێی قەزای سیدسادق دەستبەکاربوو

(0) / / کردستان / زایەڵە ماوەت ڕەزا محەمەد کوردستان


Jan 30, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - ئەمڕۆ دوو شەممە لە مەراسیمێکدا بە ئامادەبوونی لێپرسراوانی حکومی و حیزبی و کەسایەتی و هاووڵتیانی قەزای سیدسادق  ڕەزا محەمەد ئیسماعیل کە وەک قائیمقامی نوێی قەزای سەیدسادق دەستبەکاربوو ، کە خاوەنی بڕوانامەی ماستەرە لە یاسادا و پێشتر قائیمقامی سێ قەزا و بەڕێوەبەری سێ ناحیە بووە.

دوای گواستنەوەی  دیاری رەفیق قائیمقامی پێشووی قەزای سەیدسادق،  ئەمڕۆ ڕەزا محەمەد ئیسماعیل وەک قائیمقامی نوێی قەزاکە دەستبەکار بوو، کە لە ساڵی ٢٠٢٠ بڕوانامەی یاسای بە پلەی نایابی لە چوارچێوەی پرۆەی هاوبەشی هەردوو زانکۆی سلێمانی و گەشەپێدانی مرۆیی بە مۆڵەتی فەرمی وەزارەتی ناوخۆ بەدەستهێناوە.

ڕەزا محەمەد لە ساڵی ١٩٧٥ لەدایکبووە، لە ١٩٩٧ بڕوانامەی یاسا و رامیاری لە زانکۆی سەڵاحەدین بەدەستهێناوە، لە ١٩٩٨یش خولی باڵای ئەفسەرانی تایبەت بە دەرچووانی زانکۆی لە سلێمانی تەواوکردووە، ساڵی ٢٠٢٠یش بڕوانامەی ماستەری هەر لەو بوارە بەدەستهێناوە.

قائیمقامی نوێی سەیدسادق لە ساڵانی ٢٠٠٠ تاکو ٢٠٠٧ بەڕێوەبەری ناحیەکانی بنگرد، سەردەشت و پیرەمەگرون بووە، لە ٢٠٠٧ تاکو ٢٠١٠ قائیمقامی قەزای دوکان بووە، دواتر بۆ ماوەی چوار ساڵ لە پۆستی قائیمقامی پێنجوێندا بووە و لە ٢٠١٤ وەک قائیمقامی قەزای دەربەندیخان دیاریکرا و ماوەی ساڵێک لەو پۆستەدا بەردەوام بوو.

کامەران کەریم