زەریف: دانووستاندنەوە لەسەر بەرجام ناکەینەوە

(0) / / جهان / زایەڵە محەمەد جەواد زەریف دانووستاندن


Mar 04, 2021

قەبارەی فۆنت:

وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران لە وەڵامی لێدوانێکی بەرپرسانی ئەمریکا سەبارەت بە دانووستاندنی دووبارە لەسەر ڕێککەوتنی ناوەکی لە پەیامێکی تویتەرییدا نووسی: دووبارە دانووستاندن لەسەر بەرجام ناکەین.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، محەمەد جەواد زەریف چەند خولەکێک پێش ئێستا لە پەیامێکی تویتەرییدا نووسی:دووبارە دانووستاندن لەسەر بەرجام ناکەین.
زەریف لە وەڵامی لێدوانێکی وەندی شێرمەن بەربژێری حکومەتی بایدن بۆ وەرگرتنی پۆستی بەرپرسی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا کە گوایە دۆخی ناوچەکە لە ساڵی ۲۰۲۱ گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە و دەبێت بە ڕەچاوکردنی ئەو دۆخە نوێیەی کە هاتووەتە ئاراوە سەبارەت بە ڕێککەوتنی ناوەکی دانووستاندن لەگەڵ ئێران بکەین، نووسی: ئەگەر ساڵی ۲۰۲۱ وەکوو ساڵی ۲۰۱۵ (ئەو ساڵەی کە ڕێککەوتنی ناوەکی واژۆ کرا) نیە، کەواتە دۆخی ئێستاش وەکوو ساڵی ۱۹۴۵ (پەسند کردنی مافی ڤیتۆ لە ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان) نیە.
زەریف لە درێژەدا بە ڕەچاوکردنی گۆڕینی دۆخەکە لە ساڵی ۲۰۲۱ بەراورد بە ساڵی ۱۹۴۵ نووسی: کەواتە دەبێت ڕاگەیەندراوی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بگۆڕین و ئەو مافی ڤیتۆیە کە زۆر جار لەلایەن ویلایەتە یەکگرتووەکانەوە خراپ بەکارهێنراوە، لابەرین.
وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران جەختی لەوە کردەوە کە: وەرن با دەست لە ئەو نواندنانەی کە لە ساڵی ۲۰۰۳ تاکوو ۲۰۱۲ ئەنجاممان داوە و سوودێکی نەبووە، هەڵبگرین و پابەندی ڕێککەوتنی ناوەکی بەرجام، کە هەردوولا واژۆمان لەسەر کرد، بین.