ئێران ئیسرائیل بە تۆمەتباری سەرەکی هێرشە درۆنییەکەی ئیسفەهان دەزانێ

(0) / / ایران / زایەڵە ئێران ئیسرائیل نەتەوە یەکگرتووەکان زایۆنیست ئیسفەهان


Feb 02, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - ئێران بە شێوەی فەرمی ئیسرائیلی بە تۆمەتباری یەکەمی هێرش بۆ سەر کارگەی وەزارەتی بەرگریی لە ئیسفەهان ڕاگەیاند.
نوێنەری هەمیشەیی کۆماری ئیسلامی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان لە نامەیێکدا بۆ ئەمینداری گشتی و سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایش، بە شێوەی فەرمی ئیسرائیلی بە تۆمەتباری سەرەکی هێرشی درۆنی بۆ سەر کارگەیێکی وەزارەتی بەرگریی ئێران، ناوبرد و جەختی لەسەر مافی ڕەوا بۆ وەڵامدانەوە بەم هێرشە کردەوە.
ئەمیر سەعید ئیرەوانی لەم نامەیێدا ڕایگەیاند لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان دەریدەخەن کە ڕژێمی زایۆنیستی بەرپرسی هێرش بۆ سەر کارگەی وەزارەتی بەرگریی لە شاری ئیسفەهانە و ئەم کردەوەی ئیسرائیل، پێشێل کردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانە و ئیدانە دەکرێت.