چێڵسی ڕیکۆردداری گواستنەوەکانی بەریتانیا

(0) / / ورزش / چێلسی ئینگلیز بەریتانیا وەرزش


Feb 02, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ (تادبولی) خاوەنی یانەی چێڵسی لە درێژەی کڕینە زۆر پڕدەنگ و باسەکانیدا لە بازاڕی گواستنەوەی یاریزان، ئەمجارە بەهۆی کڕینی (ئینزۆ فێڕناندێز) ئەستێرەی تازەلاوی جامی جیهانی قەتەر، ڕیکۆردی گواستنەوەکانی لیگی بەرتری دوڕگەی تێکشکاند.
ئێندۆفێڕناندێز کەوا لەگەڵ تیپی نەتەوەیی وڵاتەکەی واتا ئەرجەنتین، گەیشتنە پلەی قارەمانی جیهانی ئێستاکە بە بڕی 106.8 ملیۆن پۆندی ئنگلیز، بێنفیکای پورتێگال بەجێ دێڵێت و دەڕوات بۆ یانەی چێڵسی ئنگلیز.
فێڕناندێزی 22 ساڵان بە هۆی واژۆی ئەم گرێبەستەوە سەرتر لە جەک گریل کەوا بە بڕی 100 ملیۆن پۆند گواسترابوویەوە بۆ چێڵسی و لە بانترین شوێنی ڕەشنووسەکەی گواستنەوەکانی بەریتانیا جێگیر بووە.