بانکی شارەزور ئەم کەسانە ئاگادار دەکاتەوە
(0) /
زایەڵە - بانکی شارەزوور ڕایگەیاند، ئاگاداری کەس وکاری سەربەرزی شەهیدان وئەنفالکراوان و خانەنشینی پێشمەرگەی دێرین دەكەین، دەتوانن سەردانی بانکی شارەزوور بکەن و هەوێیەی مووچەیان پێ بێت بۆ گواستنەوەی مووچەکانیان.
لە ئاگاداری نامەیەكدا بانکی شارەزوور بڵاویكردەوە، ئاگاداری کەس وکاری سەربەرزی شەهیدان و ئەنفالکراوان، خانەنشینی پێشمەرگەی دێرین / سلێمانی، خانەنشینی ئەیلول و گوڵان و خاوەن پێداویستی تایبەت دەکەین هەر بەڕێزێک دانیشتووی (قەزای شارەزوور و ناحیەی زەڕایەن گوندەکانی دەوروبەرن) مووچە لە شارەکانی تر وەردەگرن دەتوانن سەردانی بانکی شارەزوور بکەن و هەوێیەی مووچەیان پێ بێت بۆ گواستنەوەی مووچەکانیان.
ئاماژەیان بەوەشكرد، هەرچەندە لە ڕووی ئیدارییەوە پەیوەندیدار نیە بە ئێمەوە بەڵام وەک خزمەتێکی بچووک بە دانیشتوانی ئەزیزی سنورەکەمان و لە پێناو سەلامەتی گیانی هاوڵاتیانی بەڕێز لە هاتوچۆکردنیان و خەرج نەکردنی کرێی هاتوچۆ کردن.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: