بەفر رێگەی بیارە – تەوێڵەی گرتووە

(0) / / کردستان / زایەڵە تەوێڵە بیارە بەفر سەرما


Feb 02, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەڵەبجە، شۆفێران ئاگاداردەكاتەوە لەوەی بەهۆی بارینی بەفری زۆرەوە، رێگەی سەرەكیی بیارە - تەوێڵە گیراوە.
لە ئاگادارینامەیەكدا كە پێنجشەممە بڵاویكردەوە،بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەڵەبجە دەڵێت، لە سنووری هەورامان رێگەی بیارە - تەوێڵە بە تایبەتی لە نزیك سۆسەکان گیراوە و هاتوچۆكردن ئەستەم بووە، بە هۆکاری بارینی بەفرێکی زۆر تەنها ئۆتۆمبێلی دەبڵ ئەکسل بە زنجیرەوە دەتوانێت ئەو رێگەیە بەکاربهێنێت.
جەختدەكاتەوە كە سەرباری راماڵینی بەفر بە بەردەوامی لە لایەن تیمەكانی شارەوانییەوە، هاتوچۆكردنی ئۆتۆمبێل ئەستەم بووە و داوا لە شوفێران دەكات تا رێگەكە لە بەفر خاوێندەكرێتەوە، ئەو رێگەیە بۆ هاتوچۆکردن بەکارنەهێنن.
کامەران کەریم