شەپۆلێکی دیکەی بەفر و بارانبارین هەرێم دەگرێتەوە
(0) /
زایەڵە - ئاراس جهبار، شارهزای كهشناسی ڕایگهیاند، لە ئەنجامی بەردەوامیی کاریگەریی نزمەپاڵەپەستۆی دەریای ناوەڕاست و بارستە ھەوایەکی سارد لەگەڵیدا، سبەی شەممە ئاسمانی ھەرێمی كوردستان بە زۆری ھەوری تەواو دەبێت.
هەروەها هاتووە؛ لە کاتەکانی ئێوارە و شەودا شەپۆلێکی بەفر و بارانبارین ناوچەکانمان دەگرێتەوە، سەرەتاش لە سنووری پارێزگای دھۆکەوە دەست پێدەکات بۆ کاتەکانی نیوەی شەو بەدواوە درێژ دەبێتەوە بۆ سەرجەم ناوچەکان بە کاریگەریی جیاواز و زۆرترین کاریگەری لەسەر ناوچە شاخاویەکانی سنوری پارێزگای دھۆک و ھەولێر و ئیدارەی راپەرین دەبێت.
ڕاشیگهیاند، سبەی شەو لەگەڵ دەستپێکردنی ئەم شەپۆلەدا و ھاتنی بارستەھەوای سارد، ئەگەر ھەیە بەفربارین سەنتەری ئەم ناوچانە بگرێتەوە (باتیفا، بامەڕنێ، چەمانکێ، ئامێدی، دێرەلووک، سەرسەنگ، بارزان، سیدەکان، مێرگەسوور، پێنجوێن، بەرزنجە و چوارتا)، هاوكات لە سەنتەری ئەم ناوچانەشدا بە تێکەڵی بەفر و باران دەبێت ( شیلادزێ، ئاکرێ، سۆران، خەلیفان، ڕەواندز و سلێمانی.)
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: