وەزیری ئاوەدانکردنەوە بۆ دەربەندیخانیەکان؛ بۆ پشتیوانی و بەرزکردنەوەی داواکاریەکانتان هاتووم

(0) / / کردستان / زایەڵە دەربەندیخان ئاوەدانکردنەوە کوردستان


Feb 05, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - وەزیری ئاوەدانکردنەوە سەردانی دەربەندیخان دەكات و رایدەگەیەنێت، بە پەرۆشیەوە بۆ پشتیوانی وبەرزکردنەوەی داواکاریەکانتان هاتووم و لە کاتی جێگیربوونی کەش و هەوادەستدەکرێتەوە بە کارکردن لە پرۆژەکانی ڕێگاوبانی سنورەکە.
دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ ، دانا عبدالکریم وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن سەردانی قائیمقامیەتی قەزای دەربەندیخانی کرد و لە لایەن قائیمقامی قەزای دەربەندیخان و لێپرسراوانی ئەمنی و چالاکوانانی خۆپیشاندان و مانگرتوانەوە پێشوازی لێکرا و لە دیوانی قائیمقامیەتدا کۆبوونەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا لە لایەن قائیمقام و لێپرسراوانی ئەمنی و چالاکوانانەوە گفتوگۆکرا لەسەر داواكارییەكانی خۆپیشاندەران و چارەسەرکردنی کێشەکانی قەزای دەربەندیخان، لای خۆیەوە وەزیری ئاوەدانکردنەوە ڕایگەیاند بۆ پشتیوانی و بەرزکردنەوەی داواکاریەکانتان هاتووم و هەرچەندە ئەو دوو داواکاریە سەرەکیەی داوای دەکەن کە خۆی دەبینێتەوە لە تەواوکردنی پاڵاوگەی ئاوی خواردنەوە و کەمی کارەبای دەربەندیخان پەیوەندی نیە بە كاری وەزارەتەكەی ئەوەوە، بەڵام بە پەرۆشیەوە داواکاریەکانتان بەرزدەکەمەوە بۆ ئەنجومەنی وەزیران.
بەپێی راگەیەندراوەكەی قائیمقامیەت، وەزیری ئاوەدانكردنەوە سەبارەت بە پرۆژەکانی ڕێگاوبانی سنورەکە ڕایگەیاندوە، بەهۆی باروودۆخی کەش و هەواوە پرۆژەکان ڕاگیراوە لە کاتی جێگیربوونی کەش و هەوا دەستدەکرێت بە کارکردن لە پرۆژەکانی ڕێگاوبانی سنورەکە.
کامەران کەریم