زانیاری لەسەر هاتنی شەپۆلێكی بەهێزی باران و بەفربارین
(0) /
زایەڵە – "كاریگەری شەپۆلی بەفر و بارانبارین فراوان ئەبێتەوە بۆ سەرجەم ناوچەكانی ھەرێمی كوردستان."
ئاراس جەبار شارەزای بواری كەشناسی بڵاویكردەوە، لە ئەنجامی ھاتنی سەنتەری نزمەپاڵەپەستۆی دەریای ناوەراست بۆ سەر ناوچەكانمان و قوڵبوونەوەی بارستە ھەوا ساردەكە سێشەمە ٧-٢-٢٠٢٣ كاریگەری شەپۆلی بەفر و بارانبارین فراوان ئەبێتەوە بۆ سەرجەم ناوچەكانی ھەرێمی كوردستان و لەتەواوی ناوچە شاخاویەكان بەدرێژای كاتەكان بەفر بارین ئەبێت و لەسەنتەری پارێزگاكانیش بارانی بەردەوام و ھەندێك كات پچر پچر ئەبێت ، پلەكانی گەرما بەرێژەی ٤ تا ٦ پلە نزمترئەبێتەوە ، چالاكی با مامناوەند بەردەوامەبێت بەخێرای ٢٠ تا ٣٥كم/س لە ئاراستەی باشوری رۆژئاواوە .
وتیشی، لەكاتەكانی سێشەمەشەو لەسەر چوارشەمە ٨-٢-٢٠٢٣ پلەكانی گەرما زیاتر نزمدەبنەوە و پێشبینیمان وایە بەفر تا ناو سەنتەری شاری سلێمانی دابەزێت و لەسەنتەری شاری دھۆكیش بەتێكەڵی بەفر و باران بێت وە تەواوی ئەو شوێن و ناوچانەی بەرزیان زیاترە لە ٧٠٠ مەتر لە ئاستی ڕووی دەریا بەھەمان شێوە سبەی شەو كەش گونجاو ئەبێت بۆ بارینی بەفر .
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: