د. یاد نەقشبەندی بۆ زایەڵە: نەخۆشخانەی هیوا باشترین نەخۆشخانەی حكومییە لە عێراق و ناوچەکە

(0) / / گفتگو / زایەڵە نەخۆشخانەی هیوا د. یاد نەقشبەندی تەندروستی


Feb 07, 2023

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا ئاشکرایکرد، چارەسەر و خزمەتی هەموو تووشبووانی شێرپەنجەی عێراق و کوردستان دەکەن بەڵام کە دێینەسەر داواکاریی زۆر تەنیا و بێپشت و پەناین .
د. یاد نەقشبەندی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا بەزایەڵەی  ڕاگەیاند، سەرەڕای ئاستەنگ و جیاوازییەکان، بە گەواهیدەریی WHO باشترینین لە عێراق و ناوچەکە وەک نەخۆشخانەیەکی حكومی، ئێمە چارەسەر و خزمەتی هەموو تووشبووانی شێرپەنجەی عێراق و کوردستان بێجیاوازی دەکەین، بەڵام بەداخەوە کە دێینەسەر داواکاریی زۆر تەنیا و بێپشت و پەناین.
‌وتیشی،  هیواتاکە نەخۆشخانەیە داتاکانی بەپێی بنەمای راست و سیستمی ئەلکترۆنییە و مەبەست لێی دەرخستنی راستییەکانە بۆ هەموو لایەک، نەک خۆدەرخستن و دەڵێت، چەقی ئامانج لای ئێمەی پزیشکان و کارمەندانی هیوا خزمەتی نەخۆشە، بۆیە وتوومانە و دەیڵێین نەخۆش بۆ ئێمە سەنتەرە و سەرەڕای جیاوازیکردن و دژایەتی و ئاستەنگەکان، هەموو هەوڵێک دەدەین و داومانە و بەردەوامیش دەبین، کۆڵنادەین تا دەگەینە ئامانج کە خزمەتی زیاتر و زیاترە بە نەخۆشی شێرپەنجە.
کامەران کەریم