بوومەلەرزەی مەرگهێنەری باشووری ڕۆژئاوای تورکیا؛ مەرگی دووهاوسەری یاریزانی باڵە

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش بالە یاریزان


Feb 07, 2023

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـــ لەناوچوونی دووهاوسەری یاریزانی یاری باڵە لە بوومەلەرزەی پڕترس و خۆفی تورکیا و بەشێک لە سووریا.
میدیاکانی تورک زمان هەواڵی مەرگی دووهاوسەری یاریزانی یاری باڵەیان ڕاگەیاندووە.
بتول چووبان چاکیر وەرزشوانی 27 ساڵەی تیپی مرینووس و هەروەها هاوسەرەکەی بێدرتین چاکیر ژێر ئاوار کەوتوون و گیانیان لەدەست داوە. 
ئەمە لەحاڵێکدایە کە زۆربەی وەرزشوانانی تورکیا کۆڕێکیان پێک هێناوە بۆ کۆکردنەوەی یارمەتی و گەیاندنی یارمەتییەکان بە خەڵکی بوومەلەرزە لێکەوتوو هەر بەو مەبەستەش هەموو چالاکییە وەرزشییەکانی خۆیانیان داخستووە و خەریکی ناردنی کەل و پەل و پارە و کەرەستەی پێویستن بۆ ناوچە لێقەوماوەکان.