یەمەن بە درۆن هێرشی کردە سەر دوو فڕۆکەخانەی سەعوودی

(0) / / جهان / زایەڵە درۆن هێرش سەعوودی یەمەن


Mar 05, 2021

قەبارەی فۆنت:

دوو فڕۆکەخانەی سەعوودی لە لایەن درۆنە هێرشبەرەکانی یەمەنییەکانەوە کەوتە بەر هێرش.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، یەحیا سەریع وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن، ڕایگەیاند دوو فڕۆکەخانەی گرینگی سەعوودی لە لایەن درۆنەکانی ئەوانەوە کراوەتە ئامانج.
لەم هێرشەدا کە سەرلەبەیانیی هەینی بە درۆن لە جۆری سەماد – ٣ و قاسف – ٢ کەی ئەنجام دراوە، خاڵی گرینگ لە پێگەی ئاسمانیی مەلیک خالد و فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ئەبها کرانە ئامانج.
وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن هۆکاری ئەم هێرشانەی بۆ سەر عەرەبستانی بە وەڵامێک بۆ داگیرکاریی و گەمارۆخستنە سەر گەلی یەمەن زانی.