محەمەد شیاع سودانی: بەرەنگاری گەندەڵی دەبینەوە و خزمەتگوزاریی بۆ هاوڵاتییان دابیندەكەین

(0) / / عراق / زایەڵە هاوڵاتی سودانی


Feb 08, 2023

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - سودانی چەند بەڵێنێكی دیكە بە هاوڵاتییان دەدات محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، دەبێت ئەو پارانەی عێراق لە پێش پڕۆسە و دوای پڕۆسەی ئازادیی عێراق براونەتە دەرەوە بهێندرێنەوە و بخرێتە خزمەتی هاوڵاتییانەوە و دەشڵێت، دەستبەرداری هەڵمەتی گەڕاندنەوەی پارە دزراوەكان نابین.
راشیگەیاند، وەكو حكومەت بەرەنگاری گەندەڵی دەبینەوە و خزمەتگوزاریی بۆ هاوڵاتییان دابیندەكەین، لەسەرجەم شارەكاندا سوپامان بردووەتە دەرەوە.
ئاشكراشیكرد،بەپێی بەرنامەی حكومەت بایەخمان بە ژێرخانی ئابوریی وڵات داوە.
کامەران کەریم