هەڵەبجە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ لێقەوماوانی بومەلەرزە لە تورکیا و سوریا
(0) /
زایەڵە – لە هەڵەبجە، هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاری بۆلێقەوماوانی بومەلەرزە لە تورکیا و سوریا ڕاگەیەنرا.
ئەمڕۆ بەئامادەبوونی بەرێز پارێزگای هەڵەبجە سەرجەم فەرمانگە حکومیەکانی سنوری پارێزگای هەڵەبجە ، کەمپینی کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ لێقەوماوان و زیان لێکەوتوانی بومەلەرزە لە وڵاتانی تورکیاو سوریا ڕاگەیاند .
ئەم کەمپینە بەمەبەستی هاوکاریکردنی ئەو خێزانانەی بەهۆی بومەلەرزەکانی چەند ڕۆژی ڕابردوو ئەو ناوچانە زیانیان بەرکەوتوووە و ئێستا پێویستیان بە کۆمەک و هاوکارییە ، کەمپینەکەمان لەبەردەم شارەوانی هەڵەبجە ئەمڕۆ کەمپینی کۆکردنەوەی هاوکاری دەستیپێکرد .
داوا لەسەرمایەدارە بەرێزەکان و ڕێکخراوە خێرخوازییەکان وهاونیشتمانییانی بەشەرەفی سنوری پارێزگای هەڵەبجە کرا وەک ئەرکێکی نیشتیمانی و نەتەوەی ئاینی و ئەخلاقی کۆمەک و هاوکارییەکانیان بگەیەنن بە کەمپیینەکە ، تاکو کەمێک لەو ئازارو خەم و بارقورسییە بەسەر خوشک و برایانمان لە پارچەکانی تری کوردستان هاتووە کەمبکەینەوە بەهاوکارییەکانی ئێوە ، چاوەڕێ هاوکارییەکانی خەڵکی دڵسۆزی خۆمانیین سوپاس بۆ بەدەمەوە هاتنتان.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: