ئێران: دەلاقەی گەڕانەوە بۆ ڕێککەوتنی ئەتۆمی هەمیشە کراوە نییە/ پلانی B ئامادەیە

(0) / / ایران / زایەڵە ئێران ئەتۆمی ئەمریکا


Feb 10, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە – وەزیری دەرەوەی ئێران وێڕای ئاماژە بەوەی کە "ڕێککەوتنی ئەتۆمی لە سەر مێزە" وتی "تەنیا کۆمەڵێک بابەتی تەکنیکی ماوە کە دەبێ لەلایەن ئەمریکاوە ئەنجام بدرێت."
حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان لە لێدوانێکدا بۆ ماڵپەڕی ئێن پی ئاڕ، ڕاشیگەیاند: هەست دەکەین کە ئەمریکییەکان لە گەڕانەوە بۆ ڕێککەوتنی ئەتۆمی تووشی سەرلێشێواوی هاتوون، بەردوەام ئەمڕۆ و سبەینێ دەکەن و بابەتەکە لەم حەفتەوە بۆ حەفتەیێکی دیکە وەدوادەخەن، بەڵام ئێمە بە تەواوەتی ئامادەین.
وتیشی: ئەمریکییەکان بە شێوەی بەردەوام لەمەڕ ڕێککەوتنی ئەتۆمی پەیاممان بۆ دەنێرن بەڵام هەڵسوکەوتیان فریودەرانەیە. لەلایەک لە لایەن ڕابێرت مالی و بلینکێن پەیام وەردەگرین کە نیشاندەری پێداگری ئەمریکا لەسەر گەیشتنە بە خاڵی کۆتایی، بەڵام لە لێدوانی ڕۆژنامەوانیدا قسەیێکی دیکە دەکەن.
ڕاشیگەیاند پلانی B لەلایەن ئێرانەوە ئامادەیە هەر کات چووە بواری جێبەجێ کردنەوە وردەکارییەکانی ڕادەگەیێندرێت.