لە پارێزگای سلێمانی شەقامێکی سەرەکی داخرا
(0) /
زایەڵە - وتەبێژی هاتوچۆی سلێمانی ڕایگەیاند، لە ئێستادا رێگای ئەزمەڕ و گۆیژە داخراون، بەڵام رێگای نێوان سلێمانی – سیتەک کراوەیە.
بەهمەن عەبدوڵا وتەبێژی هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند، لە ئێستادا رێگای ئەزمەڕ و گۆیژە داخراون، بەڵام رێگای نێوان سلێمانی – سیتەک کراوەیە.
وتیشی، شەوی رابردوو بەهۆی بەستنی شەقامەکانی شاری سلێمانییەوە دوو رووداوی هاتوچۆ روویانداوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، رووداوی یەکەم لای پردی کۆبانێ لە شەقامی ٦٠ مەتری مەلیک مەحمود پێکدادان لە نێوان پێنج ئۆتۆمبێلدا روویداوە.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: