شارەزایەکی کەشناسی، شەپۆلێکی بەفروباران ناوچەکانمان دەگرێتەوە
(0) /
زایەڵە - محهمهد كهلاری، شارهزای كهشوههوابەزایەڵەی ڕاگەیاند، پێشبینی دهكرێت بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە و چەند كاتژمێرێكی ڕۆژی دووشەممە بەشێکی ناوچەکانی ههرێمی کوردستان بکەونە ژێر کەشێکی ناسەقامگیری بەفر و بارانەوه بەشێوەی ناوبەناو.
ئاماژهی بهوهش كردووه، بەهۆی کاریگەری نزمەپاڵەپەستۆیەکی لاوازی دەریایی ناوەڕاست و دەریایی خەزەری ئێران پێشبینی دەکەین، لە بەرەبەیانی زوودا شەپۆلێکی بارانبارینی لاواز بەشێکی ناوچەکانمان بگرێتەوه و بەتایبەتیش شارەکانی هەولێر و دهۆك وئیدارەی ڕاپەڕین و سۆران، ئەگەری بارانبارین هەیە، شارەکانی تری وەک کەرکووک و گەرمیان و هەڵەبجه و سلێمانی ئەگەری دڵۆپە بارانی کەم هەیە بەشێوەی پچڕپچڕ.
ئهو كهشناسه باسی لهوهش كردووه، كه ئێوارە و شەوی یەکشەممەوه بەهۆی نزمی پلەکانی گەرماوه ئەگەری بەفربارین هەیە، له ئهو ناوچانەی 680 مەتر بۆ 700 مەتر لەسەر ئاستی ڕووی دەریا بهرزن، واتە بەشێکی سەنتەری شارەکانیش دهگریتهوه بەتایەیبەت له باشووری خۆرهەڵات و باکووری خۆرهەڵات، ئەگەری بەفربارینی هەیە بەشێوەی کەم و ڕێژەی بەفرەکەش لەنێوان 1 بۆ 4سم دەبێت و ڕێژەی بارانبارینیش لەنێوان 1.5 ملم بۆ 3 ملم دەبێت.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: