ناسنامەی ئەوکەسە ئاشکرابو بارەگای پارتی لە کەرکوک سوتاند
(0) /
زایەڵە - پۆلیسی كەركوك ئاشكرای كرد، ئەو كەسەی بارەگای پارتی دیموكراتی كوردستانی لە شارەكە سوتاندووە، منداڵە و گرفتی دەروونی هەیە.
ئێوارەی رۆژی هەینی بارەگای پارتی لە شاری كەركوك سوتێنرا و سەبارەت بە روداوەكە پۆلیسی كەركوك بڵاویكردووەتەوە، ئەو كەسەی بارەگای پارتی لە گەڕەكی ئازادی شارەكە سوتاندووە دەستگیر كراوە.
رونیشكراوەتەوە، دوای لێكۆڵینەوە و بەدواداچوون لە كامێراكانی چاودێرییەوە رێوشوێنە یاساییەكان گیرانە بەر و دوای دەستگیر كردنی تۆمەتبار رادەستی پۆلیسی ئازادی كراوە، دەركەوتووە ئەو كەسە منداڵێكە و كێشەی دەروونی هەیە.
پێشتریش پارتی بڵاویكردبووەوە، ئەمە هەوڵێكی تێكدەرانەی دژە دیموكراسیە، بەرپرسیارێتی ئەمكارە قێزەونە راستەوخۆ لەسەر شانی ئیدارەی كەركوكە و پێویستە بەزوترین كات دەزگا پەیوەندیدارەكان لێكۆڵینەوە دەستپێبكەن.
کامەران کەریم

تێبينيێك بنێرە: