بوومەلەرزەی تورکیا/ مەرگی 16 قوتابی یاریزانی باڵە

(0) / / ورزش / زایەڵە باڵە قوتابی بوومەلەرزە تورکیا


Feb 12, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ فیدراسیۆنی باڵەی تورکیا ڕایگەیاندووە کە 16 کەس لە ئەندامانی تیپی باڵەی وڵاتی قێبرێسی باکوور، کە بۆ هۆردووی قوتابیان ڕوێشتبوون بۆ وڵاتی تورکیا ژێر ئاواری بوومەلەرزە کەوتوون و گیانیان لەدەست داوە.

فیدراسیۆنی باڵەی توکیا پاش دەربڕینی خەم و ماتەمی خۆی بۆ ڕوودانی ئەو کارەساتە، لەبارەی مەرگی دڵتەزێنی 16 قوتابی و یاریزانی باڵە و خەڵکی قێبرسی باکوور نوسیویەتی: بە خەمێکی قووڵەوە ئاگادار بووین کە 16 کەس لە تیپی باڵەی قێبرسی باشوور ژێر ئاواری هوتیلی ئادیامان کەوتوون و لە کارەساتی بوومەلەرزەیەک کە بەر وڵاتی ئێمە کەوت گیانیان لەدەست داوە.

بەرپرسانی وڵاتی قێبرسی باکوور دەڵێن ئەو قوتابیانە لەگەل هەنێ لە دایک و باب و بنەماڵەیان بۆ بەشداری کردنی پێشبڕکێیەکانی باڵەی تورکیا ڕوێشتبوون بۆ ئەو وڵاتە و ژێر ئاواری بوومەلەرزە کەوتن و تەنیا شتێک کە لێیان ماوەتەوە مێڵەی ئاڵاکەیانە.