سەرکردەیەکی  یەکێتی بۆ زایەڵە باسی دووبنەمای سەرەکی بۆ حکومەتی خەڵک دەکات

(0) / / گفتگو / زایەڵە حکومەتی خەڵک یەکێتی بێستون سابوراوایی


Feb 20, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بێستون سابوراوایی ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بەزایەڵەی ڕاگەیاند، ناکرێت بە هیچ دەسەڵاتدارێتیەکی فەرمانڕەوابوترێت حکومەتی خەڵک ئەگەر سەرباری چەندین بنەمای گرنگی تر ئەم دوو بنەما هەرەبنەڕەتیەشی تیادا نەبێت، دەستوری تایبەت بە  وڵات یان هەرێمەکەی خۆی.یاسای بودجەی گشتی ساڵانە.
وتیشی، لە نەبوونی یەکەمدا یاساکان لەرزۆک و بێ پشتیوانی دەستوری دەبن و وڵات دەبێتە پاشاگەردانی و شێواندنی ئاساییشی گشتی و کوشتن و دزی و دەستدرێژیی و ناعەدالەتی و کپکردنی ئازادیەکانیش باڵدەکێشێت بەسەر ژیانی کۆمەڵگادا.
ئاماژەی بەوەش دا؛ لە نەبوونی خاڵی دووەمیشدا دەرگاکانی گەندەڵی و بەهەدەردانی داهاتی گشتی کراوە دەبن و لە وڵاتێکی دەوڵەمەند بە داهات و سەرچاوەی سروشتی و سەرمایەی مرۆیی زۆر و زەوەندیشدا خەڵکەکەی هەژار و نەدار دەبن و لەوڵاتی خۆیاندا هەست بە کەمگرتن و بێڕێزی   و نائارامیی دەروونیی دەکەن ، ئەوەش پاڵنەر دەبێت کە دانیشتووان ڕوو لە ڕاکردن و جێهێشتنی وڵات بکەن.
کامەران کەریم