ماوەی 20 ڕۆژە خۆپیشاندان دەكەن

(0) / / کردستان / زایەڵە خۆپیشاندان دەربەندیخان


Feb 20, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - ئەمڕۆ دووشەممە 20 ڕۆژە لە قەزای دەربەندیخان خۆپیشاندان و ناڕەزایی چالاكوان و هاوڵاتیان دەستیپێكردوەو بەرپرسانی حكومەتی هەرێم ئامادەنین گوێ لەداواكاری خۆپیشاندەرانی دەربەندیخان بگرن.

 20 ڕۆژ پێش ئێستا خۆپیشاندانی هاوڵاتیانی دەربەندیخان بە مەبەستی چەند داواكارییەك دەستیپێكردو ڕۆژانە هاوڵاتیان كۆدەبنەوەو ناڕەزایی دەردەبڕن و چەندین داواكارییان ئاڕاستەی حكومەتی هەرێمی كوردستان كردوە، بەڵام تا هەنوكە وەك پێویست بەرپرسانی حكومەتی هەرێم ئامادەنین گوێ لەداواكاری خۆپیشاندەرانی دەربەندیخان بگرن و داواكارییەكانیان بۆ جێبەجێ بكەن.

جێگەی باسە، قەزای دەربەندیخان یەكێكە لەو شارانەی كە كەمترین پرۆژەی خزمەتگوزاری هەیەو ڕێگاوبانەكەشی زۆرخراپە لەكاتێكدا لە قەزاكە كارەبای بەشێكی زۆر لە شارەكانی هەرێم دابین دەكرێت كەچی هاوڵاتیانی شارەكە بەدەست بێكارەبایی و خراپی پرۆژەكانەوە دەناڵێنن.

کامەران کەریم