نوسەرێک بۆ زایەڵە: خۆمان لەسەردەستی خۆمان خەریکی لەناو بردنی زمانەکەمانین
(0) /
زایەڵە - خالید حاجی وادی ڕایگەیاند؛ "خۆمان لەسەردەستی خۆمان خەریکی لەناو بردنی زمانەکەمانین."
خالید حاجی وادی نوسەر بە زایەڵەی ڕاگەیاند، وێڕای پیرۆزکردنی ڕۆژی زمانی دایک دەبێ ئەو ڕاستیە بزانین کە زمانی کوردی سەرەکی ترین هۆکاری مانەوەی نەتەوەی کورد و بەزیندو مانەوەیەتی، کورد وەک نەتەوە وێڕای ئەوەی بۆماوەی حەوت سەدە فەرمانڕەوایی خەلافەتی ئیسلامی عەرەبی و شەش سەدەی تورکەکان لەو ئەوە سەدەیەکی سەردەمی دەسەڵاتە کۆماری و پاشایەتیەکانی عەرەب و فارس و تورک، بەڵام توانی لەسەر پێی خۆی بوەستێ و بەزیندوێتی وەک نەتەوە بمێننەوە، ئەویش بەهۆکاری پاراستنی زمانەکەی بوو.
وتیشی، لەکاتێکدا دەیان نەتەوە لەو مێژووەدا لەناو چون و توانەوە، ئەوەی کارەساتە سەرەڕای ئەو خۆڕاگریە بەهێزەی زمانەکەمان لەسەر دەستی پێشینەکانمان، بەڵام لەئێستادالەسەردەمی ئەم هەموو کەناڵ و تەکنەلۆژیاو پێشکەوتنەدا ئەوەی دوژمنان بە زیاتر لەهەزارساڵ پێیان نەکرا خۆمان لەسەردەستی خۆمان خەریکی لەناو بردنی زمانەکەمانین.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: