زەریف: ئەمریکا درێژە بە سیاسەتی شکست خواردووی ئەوپەڕی گوشاری ترەمپ دەدات

(0) / / جهان / زایەڵە ئێران ئەمریکا کۆڤید-19


Mar 05, 2021

قەبارەی فۆنت:

وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران جەختی لەوە کردەوە کە حکومەتی نوێی ئەمریکا سەرەڕای بڵاوبوونەوەی پەتای "کۆڤید-19" هێشتا درێژە بە سیاسەتی شکست خواردووی" ئەوپەڕی گوشار " لە دژی ئێران دەدات.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، "محەمەد جەواد زەریف" وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران بە بڵاوکردنەوەی وێنەیەک لە کچێکی ۵.۶ ساڵانی ئێرانی کە کەوتووەتە بەر کاریگەری گەمارۆ زاڵمانەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە دژی کۆماری ئیسلامی، جەختی کردەوە کە ویلایەتە یەکگرتووەکان هێشتا درێژە بە سیاسەتی شکست خواردووی" ئەوپەڕی گوشار "ی حکومەتەکەی "دۆناڵد ترەمپ" سەرۆک کۆماری پێشووی ئەمریکا، لە دژی ئێران، دەدات.
وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە پەیامێکدا کە لە پەیجی تۆیتەری خۆیدا لەگەڵ وێنەی کچێکی ۶.۵ ساڵانی ئێرانی بە ناوی "یەسنا" بڵاوی کردبووەوە، بە ڕەخنەگرتن لە سیاسەتە زاڵمانەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکان، لەدژی ئێران نووسی:" ئەمە وێنەی کچێکی بچکۆلەیە کە باجی بژاردە زاڵمانە و نامرۆییەکانی سیاسەتمەدارانێکی چەندین فەرسەنگ دوورتری داوە. لە ئێراندا تەنیا دۆخی ئەو بەم شێوەیە نیە. ویلایەتە یەکگرتووەکان تەنانەت سەرەڕای بوونی پەتای کۆڤید- 19، هێشتا درێژە بە سیاسەتی شکست خواردووی ئەوپەڕی گوشاری ترەمپ دەدات."
پاشان زەریف بەخستنەڕووی ئەم بابەتە درێژەی بە نووسینەکەی خۆی دا" ئایا کاتی ئەوە نەهاتووە کە بژاردەیەک تاقی بکاتەوە کە لەوانەیە لەڕاستیدا ئەنجامی هەبێت؟"