وادەی دەستپێکردن و ڕاگەیاندنی ئه‌نجامه‌كانی سه‌رژمێری ئاشكرا کرا

(0) / / عراق / زایەڵە کوردستان سه‌رژمێری


Sep 21, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - وته‌بێژی وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق ڕایگەیاند، ڕۆژى٢٠ و ٢١ی تشرینی دووەمی ئەمساڵ پرۆسەى  سەرژمێری گشتى دەست پێدەکات، دەشڵێت، پێشبینیش ده‌كرێت ژماره‌ی دانیشتوانی عێراق بگاته‌ ٤٤ ملیۆن كه‌س.

عه‌بدولزه‌هرا هنداوی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌نووسیدا سەبارەت بە وادەی دەستپێکردن و ڕاگەیاندنی ئه‌نجامه‌كانی سه‌رژمێری ڕایگەیاندووە، ڕۆژى٢٠ و ٢١ی تشرینی دووەمی ئەمساڵ سەرژمێری گشتى دەست پێدەکات، ئه‌نجامی کۆتایی سه‌رژمێری دانیشتوان له‌ هه‌مان ڕۆژی سه‌رژمێری یان ڕۆژی دواتر بڵاودەکرێتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئه‌نجامه‌كان ژماره‌ی دانیشتوانی ژن و پیاو و ژماره‌ی یه‌كه‌كانی نیشته‌جێبون له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراق و ورده‌كارییه‌كانی دیكه‌ له‌خۆده‌گرێت.
دەشڵێت، پێشبینیشده‌كرێت ژماره‌ی دانیشتوانی عێراق بگاته‌ ٤٤ ملیۆن كه‌س.
پێشتر ئه‌نجومه‌نی باڵای دانیشتوان به‌ سه‌رۆكایه‌تی محه‌مه‌د شیاع سودانی ڕه‌زامه‌ندی ده‌ربڕی له‌سه‌ر سه‌پاندنی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ له‌ سه‌رجه‌م پارێزگاكانی عێراق له‌ رۆژانی ٢٠ و ٢١ی تشرینی دووه‌می ی ئه‌مساڵ بۆ ئه‌نجامدانی سه‌رژمێری دانیشتوان.
ئەوەش لەکاتێكدایە دەستەی ناوچەکوردستانیەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان راگەیەندراوێکی لەبارەی سەرژمێری لەو ناوچانە بڵاوکردۆتەوەو هۆشداری دەدات و داوا دەکات ئەو هاووڵاتیانەی خەڵکی ئەو ناوچانەن و لە ناو شارەکانی هەرێمی کوردستاندا دەژین بۆسەرژمێری بگەدێنەوە ناوجەی خۆیان.

کامەران کەریم